56 Road Kurigram Street, 60 New York, UK +968 556 778 345
«حکومەتی جیهانی» نووسینی: کاترین لوو
وشەی لێکدراوی «حکومەتی جیهانی» ئاماژەیە بۆ بیرۆکەی یەکگرتوویی هەموو مرۆڤەکان لە ژێر دەسەڵاتێکی سیاسی هاوبەش دا. ئەگەرچی بیرۆکەی حکومەتی جیهانی لە ساڵانی ڕابردوودا بووژانەوەی فیکری زۆری بەخۆیەوە دیوە، بەڵام پێوەندی زۆری بە چەمکی حوکمڕانی جیهانییەوە هەیە، واتە ئەو ئەندێشەیەی جەخت لەسەر زیادبوونی دەزگای کۆمەڵگەی مەدەنی و ئەکتەرە نادەوڵەتییەکان دەکاتەوە. کتێبی «حکومەتی جیهانی» ئاماژەیەکی شیاو بە پاڵنەرە ئەرێنی و نەرێنییەکانی بیرۆکەی دامەزراندنی حکومەتێکی جیهانی دەکا و لایەنە جیاوازەکانی وەها بیرۆکەیە دێنیتە بەر باس. نووسەری ئەم کتێبە، «کاترین لوو»، خۆی مامۆستای زانستی سیاسی لە زانکۆی (مەکگیل)ـی کەنەدایە و تا ئێستاکە چەندین کتێبی نەنرخی لەسەر سیاسەتی نێوەدەڵەتی، ئەخلاق و سیاسەتی جیهانی و هەروەها دادپەروەری لە فەلسەفەی سیاسیدا تۆمار کردوە. ئەم بیرمەندە بۆ کتیبەکانی براوەی چەندین خەڵاتی نێونەتەوەیی وەک خەڵاتی یێڵ ئێچ فێرگسۆن و خەڵاتی تیۆری ساسێکس بووە. ئەم کتێبە کە لە کۆمەڵەی (ئینسایکلۆپێدیای فەلسەفەی ئەستەنفۆرد) بەئەژمار دێت لە یەک پێشەکی و سێ بەش بە ناوەکانی: پێشینهی مێژوویی، مشتومڕهکان له تیوری سیاسیی هاوچهرخدا و، دەرئەنجام:هێزی وڵام دانەوە و بەرپرسیارەتی، پێکهاتەوە. لە هەر بەشێکدا چەندین لایەنی جیاواز لە بیرۆکەی حکومەتی جیهانی دێنێتە بەرباس و وەک نموونە نووسراوەیەک لە «دانتێ ئەلیگیێری»، شاعیر و نووسەری بەناوبانگی سەردەمی ناوێنی ئیتاڵی لەم باوەوە تاوتوێ دەکا. کاترین لوو لە پێشەکی ئەم کتێبەدا دەڵێت: حکومهتی جیهانی ئاماژه بهم بیرۆکهیه دهکات که ههموو مرۆڤهکان له ژێر ئاڵای یهک دهسهڵاتدارێتیی سیاسی هاوبهش یهکگرتوو بن. وهها داڕێژ و پلانێک له سهردهمانی کۆندا، له ئاواته بهرزهفڕهکانی پاشاکان و ئیمپڕاتۆرهکان و خهونی شاعیران و فیلسووفهکان بۆ دهسهڵاتی سیاسیی جیهانیی یهکگرتوو، بوونی ههبووه. بۆیە نووسەر هەڵ دەدا سەرەتا لە مێژووی وەها بیرۆکەیە بکۆڵێتەوە و لە پاشان بۆچوونی هۆگران و ڕەخنەی دژبەرەکانی تاوتوێ بکات. «ئەنیستیتۆی تاک» لە درێژەی وەرگێڕانی (ئینسایکلۆپێدیای فەلسەفەی ئەستەنفۆرد) و هەروەها گرینگی ئەم باسە بۆ فەلسەفەی سیاسی سەردەم، دەستی داوەتە وەرگێڕانی ئەم کتێبە. ئەگەرچی هەندێک لە پرسەکانی ئەم کتێبە لە زمانی کوردیدا نوێ دەنوێنن بەڵام وەرگێڕ هەوڵی داوە بە پشت بەستن بەبنەمای تیۆریکی بۆچوونەکان، وەرگێڕانێکی شیاو و پڕمتمانە ڕادەستی خوێنەری کورد بکا. کتێبی «حکومەتی جیهانی» لەگەڵ تاوتوێی ناوەڕۆکی ئەم بیرۆکەیە، لەمپەر و گرفتەکانیشی بەوردی دێنێتە بەرباس.
ذخیره نام، ایمیل و وبسایت من در مرورگر برای زمانی که دوباره دیدگاهی مینویسم.
حکومەتی جیهانی

Archives
Categories
بایگانیها
Recent Posts
حکومەتی جیهانی
10 جولای 2023پێنج ئاستی ڕێبەرایەتی
10 جولای 2023پەیمانگای تاک کتيبەکانی ئیستنفورد دەگيڕيتەوە سەر زمانی کوردی
10 جولای 2023دستهها
اطلاعات
Categories