56 Road Kurigram Street, 60 New York, UK +968 556 778 345
«حهوت وانه و نیو لهبارهی مێشک» نووسینی لیزا فیلدمهن بارێت
لیزا فیلدمهن بارێت، شتێکی سەرسووڕهێنەر دەڵێت: «گرینگترین ئیشی مێشکی ئێوه بیرکردنهوه نییه. بهڵکوو خستنهگهڕی جهستهیهکی گهرمی بچکۆلهیه که زۆر زۆر ئاڵۆز بووە.» مەبەستی چییە؟ تا ئەمڕۆکە لەلایەن هەزاران و بگرە ملیۆنان نووسەر و بیرمەند و فیلسووف و ڕۆشنبیر و تەنانەت خەڵکی ئاسایش «بیرکردنەوە» بەکرینگترین ئەرکی مێشک ئەژمار کراوە، بەڵام فیلدمهن بارێت، وەک پسپۆڕی زانستی دهمار، مەبەستی لەم وتەیە چییە؟ بێگومان بۆ تێگەیشتن دەبێ کتێبە بەناوبانگ و سەرنجڕاکێشەکەی بەناوی «حهوت وانه و نیو لهبارهی مێشک»ـەوە بخوێنینەوە. ئەم کتێبە کە لەلایەن «ئەنیستیتۆی تاک»ـەوە وەرگێڕداوەتە سەر کوردی، وەک چیرۆکێکی دڵڕفێن بۆمان ڕوون دەکاتەوە مێشکی مرۆڤ لەباری جەستەییەوە چۆن گەشەی کردوە، لە چی پێکهاتووە و چلۆن بیچم دەبەخشێتە هەڵسووکەوت و بیرۆکەکان ئێمەی مرۆڤ. هەروەها ڕوونی دەکاتەوە کە دەبێ سەرەتا هەندێک پێشگریمانە و پێشفەڕز لای خۆمان بسڕینەوە تاکوو بەباشی لە پێکهاتەی مێشک یان بە وتەی خۆی لەم «تۆپهڵه یهک و نیو کیلۆگرامییهی نێوان ههر دوو گوێچکهمان» تێبگەین. لیزا فیلدمهن بارێت پسپۆڕی زانستی دەمارە و بێبەڵگە قسە ناکا. بۆ هەر باسێکی بەڵگەی سەلمێندراوی هەیە و هەنگاو بە هەنگاو مژارەکانی هاوپەیوەند بە مێشک شی دەکاتەوە. بەپێچەوانەی ئەوەی زانستی دەمار، زۆر دەستەواژە و وشەی نامۆی هەیە، نووسەر بە زمانێکی زۆر سادە، وەک چیرۆکبێژێکی لێهاتوو، چیرۆکی مێشکمان بۆ دەگێڕێتەوە. هێلێن ئێس. مێیبێرگ، مامۆستای دهمارناسی لەبارەی ئەم کتێبەوە دەڵێت: «بارێت به نیگای بیرمەند و دڵی چیرۆکنووسەوە دهنووسێت. بەو هۆیەی هەر مرۆڤێک مێشکی هەیە، دهبێ ئهم کتێبەش بخوێنێتهوه» کتێبی «حهوت وانه و نیو لهبارهی مێشک»، حەوت وتاری کورت و یەک پێشەکی کورتتر لە خۆ دەگرێت و لە وتارەیدا لایەنێکی گەشە و پێکهاتەی مێشک باس دەکرێت. زانیارییەکانی کتێب وەها بە زمانێکی شیرین و ساکار نووسراون کە هەم بەباشی لێیان تێدەگەین هەمیش بەتەواوی لە مێشکمان دا دەمێننەوە. لە ڕاستی چون نووسەر پسۆڕی مێشکە و لەبارەی ئەویشەوە قسە دەکا، زۆر بە لێهاتووی ئاگاداری ئاستی فامی مرۆڤەکان هەیە، بۆیە کتێبەکەشی وەها نووسیوە کە خوێنەر کەڵکی تەواوی لێوەر بگرێت. لە وەرگێڕانی کوردی ئەم کتێبەدا هەوڵ دراوە زمانی نافەرمی و ساکاری نووسەر ڕاگوێزی پانتای زمانی کوردی بکرێت و هەر ئەو چێژەی نووسەر لە زمانی سەرەکیدا مەبەستی بووە لە کوردیشدا هەست بکرێت. بە خوێندنەوەی ئەم کتێبە زۆر لایەنی ناداری مێشکمان بۆ ڕوون دەبێتەوە و هەوڵ دەدەین بەدواداچوونی زیاتری بۆ بکەین. لیزا فیلدمهن بارێت لەبارەی مەبەستی خۆی بۆ نووسینی ئەم کتێبە دەڵێت: «من ئهم کتێبهم بۆ ههڵخڕاندنی ههستی کونجکۆڵی و بهدواداچوونی ئێوه نووسیوه.»
ذخیره نام، ایمیل و وبسایت من در مرورگر برای زمانی که دوباره دیدگاهی مینویسم.
حهوت وانه و نیو لهبارهی مێشک

Archives
Categories
بایگانیها
Recent Posts
حکومەتی جیهانی
10 جولای 2023پێنج ئاستی ڕێبەرایەتی
10 جولای 2023پەیمانگای تاک کتيبەکانی ئیستنفورد دەگيڕيتەوە سەر زمانی کوردی
10 جولای 2023دستهها
اطلاعات
Categories